ئەندام پەرلەمانێكی عیراق لەسەر لیستی گۆڕان، ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە كە محەمەد ناجی، ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا ئاراستەی كوردی دەكات گوایە، هەرێمی كوردستان سەركردە داواكراوەكانی سوننە داڵدەدات و شەڕی داعشیش ناكات.
لەبەیاننامەیەكیدا كەوێنەیەكی دەست ولات نێت كەوتووە، دەرباز محەمەد، ئەندام پەرلەمانی عیراق لە لیستی گۆڕان رایگەیاند، "محەمەد ناجی لەبەرنامەیەكی كەناڵی عیراقیە بەجلی سەربازیەوە دەركەوت، بۆ ئەوەی چەند پروپاگەندەیەكی بێ بنەما بڵاوبكاتەوە بە چەندین هەڵەی مێژووییەوە".
وتیشی: محەمەد ناجی، دەیەوێت وای دەربخات گوایە كورد خۆشحاڵە بەداگییركردنی موسڵ لەلایەن داعش، دەشپرسێت بۆچی كورد شەڕی داعش ناكات یا بەرپەرچی ناداتەوە، ئەی بۆچی داعش شاری كەركوكی داگیر نەكرد؟
لەوەڵامدا دەرباز محەمەد، رایگەیاند، "محەمەد ناجی لەبیری كردووە كە هێزەكانی پێشمەرگە دلێرانە بەرەنگاری چەكدارەكانی داعش بوونەوە كاتێك ویستیان كەركوك داگییر بكەن، هەروەك نەیانهێشت داعش لەوەزیاتر بكشێت بەرەو ناوچەكانی دیكە".
ئەندام پەرلەمانەكەی گۆڕان رایگەیاند، " هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەی بەشیر و گوندی مەلا عبدوڵا و ناوچەكانی دیكە لەدژی داعش جەنگان و بەدەیان شەهید و برینداریاندا لەپێناو بەرگریی كردن لەبرا توركمان و شیعەكان"، وتیشی: شەرمەزارییە ئەندام پەرلەمانێك بەو جۆرە كورد تۆمەتبار دەكات.
دەرباز محەمەد پرسیارێك ئاراستەی محەمەد ناجی دەكات و دەڵێت: بۆچی فیرقەی 12 و فیرقەكانی دیكەی سوپا لەنەینەوا هەڵهاتن، هەر بە گەیشتنی چەكدارەكانی داعش بۆ ئەو پارێزگایە؟ دەشڵێت: بۆچی ئەو سوپایە نەیتوانی لەبەرامبەر داعش نیوسەعات خۆی رابگرێت، ئەی كوان فەرماندە سەربازییەكانی ئەو سوپایە كە بەشێوەیەكی نایاسایی و دوور لە رەزامەندی پەرلەمانی عیراق دامەزراون.
دەرباز محەمەد دەڵێت: كورد ئەو بۆشاییە ئەمنیەی پڕكردەوە كە دروستبوو لەدوای هەلهاتنی هێزەكانی سوپا لەناوچە كورد و عەرەب و توركمان نیشینەكان، هەروەك ئەو ناوچانەی كەوتنە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە هیچ جیاوازییەكی تایەفی و مەزهەبی تێدا نەكراوە، وتیشی: دەتوانێت محەمەد ناجی بچێت بۆ ئەو ناوچانەو بەچاوی خۆی راستی شتەكان ببینێت پێش ئەوەی هیچ كەسولایەنێك تۆمەتبار بكات.
لەبارەی تۆمەتباركردنی هەرێمی كوردستان لەلایەن محەمەد ناجی سەبارەت بەداڵدەدانی سەركردە سوننەكان، دەرباز محەمەد، رایگەیاند، "داڵدەدانی هەندێك لەو سەركردە سوننانە گوایە لەیاسا دەرچوون، ئەگەر مەبەست لێی (سەلیم جبوری) یە، ئەوا ئەو كەسە ئێستا
سەرۆكی پەرلەمانی عیراقە، ئەگەر مەبەستیش (شێخ عەلی حاتەم و موفتی رافع رفاعی )یە، ئەوانە لەلایەن یاساوە داوا نەكراون".
دەشڵێت: هیوادارین ئەو پەرلەمانتارەی لیستی دەوڵەتی یاسا بزانێت كە هەرێمی كوردستان هیچ تاوانبارێك داڵدە نادات، هەروەك دەرگای پێشوازیی هەرێم كراوەیە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت داڵدە بدرێن لە كەسانی ئاشتیخواز و هاوڵاتیانی هەڵهاتوو لە شوێنە قەیراناوییەكان لەرووی ئەمنیەوە".
دەرباز محەمەد، سەرجەم تۆمەتەكانی محەمەد ناجی رەتدەكاتەوەو دەڵێت: لێدوانەكانی ناجی بۆ پەردەپۆش كردنی هەڵهاتنی سوپای عیراقە لە پارێزگای نەینەوا و تكریت وئەنبار، ئاماژەی بەوەشكرد، " قۆناغی ئێستای عیراق دەخوازێت خۆمان بەدوور بگرین لە رق و كینە و هەڵگیرسانی شەڕی تایەفی لەنێوان پێكهاتەكانی عیراق لەگەڵ چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ یەكڕیزیی و یەكپارچەیی وڵات".