
هێرشى چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام ناسراو به داعش بۆ سه‌ر کۆبانى به‌رده‌وامه، چه‌نده که‌میش بێت ئه‌و هێرشه بوه‌ته‌وه بابه‌تى چاپه‌مه‌نیه‌کانى جیهان، ڕادیۆى ده‌نگى ئه‌ڵمانیا ( دۆتچه ڤه‌یلله ) دیدارێکى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى PYD ساڵح موسلم ئه‌نجامدا و تیایدا سه‌رنجى ڕاکێشایه سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان .
ساڵح موسلم له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کردوه که چه‌ته‌کانى داعش خۆیان بۆ هێرشێکى نوێ بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ئاماده ده‌که‌ن ، موسلم داواى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى باشوورى کوردستانیش کردوه که تێکۆشانێکى هاوبه‌ش دژى داعش به‌ڕیوه‌ببه‌ن و ده‌ڵیت:" مه‌سعود بارزانى تا ئێستاش کاره‌کته‌رى داعشى باش نه‌ناسیوه."
له‌و دیداره ڕادیۆییه‌دا ساڵح موسلم ڕاده‌گه‌یه‌نێت که هێرشه‌کانى داعش به زۆرى بۆ سه‌ر کانتۆنى کۆبانێیه، ئه‌و کانۆتنه له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانه‌وه گه‌مارۆدراوه، ئه‌و شوێنانه‌ى ئه‌وان هێرشى لێوه ده‌که‌ن سنوره‌کانى تورکیایه، که ده‌رگاى سنوریه‌کانى (کاراکامیش و کانى غه‌زالانه ) کۆبانى که‌وتوه‌ته نێوان ئه‌و دوو ده‌رگا سنوریه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"کۆبانى نیشانه‌ى ناسنامه و هێزى به‌رخۆدانى کوردانه،داعش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کۆبانى کردوه‌ته ئامانجى خۆى و ئه‌و ناوچه‌یه‌یان وه‌ک ئامانجى ئاسان بۆخۆیان ده‌بینى به‌ڵام نه‌یاتوانى ئیراده‌ى کوردان بشکێنن.
( ڕاگرتنى شه‌ڕه‌که له ئێستادا ئاماده‌کارى هێرشێکى نوێیه )
ساڵح موسلم ده‌رباره‌ى ئاستى هێرشه‌کانى داعش ده‌ڵێت:" که‌مجار هه‌بووه ڕۆژئاوا ڕۆژێک یان دوو ڕۆژى بێشه‌ڕ به‌ڕێکردبێت، چه‌ته‌کانى داعش خۆیان بۆ هێرشێکى نوێ ئاماده ده‌که‌ن، ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستاش شه‌ڕه‌کانیان ڕاگرتبوو تا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌یان له موسڵه‌وه هێنایه سوریا و له شارى ڕه‌قا به‌سه‌ر ئه‌ندامانى خۆیاندا دابه‌شکردن، و پاش خۆ ئاماده‌کردنیان جارێکى تر هێرشیان کرده‌وه سه‌ر کۆبانی."
( له‌دژى داعش داخوازى تێکۆشانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ باشوورى کوردستان )
له‌سه‌ر پرسیارێکى ڕادیۆى دۆچه ڤیلله که " داعش هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمى ئۆتۆنۆمى باکورى عێراقیش ده‌کات ئایا له‌نێوان کوردانى ڕۆژئاوا و کوردانى عێراقدا هیچ هاوکاریه هه‌یه ؟ " ساڵح موسلم به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامى دایه‌وه، ئێمه بانگه‌وازى پێویستمان ئاڕاسته‌ى باشوورى کوردستان کرد، داعش له باشوورى کوردستان هێرش ده‌کاته سه‌ر هه‌رێمه‌کانى که‌رکوک و هێزى پێشمه‌رگه، له شه‌نگال هێزه‌کانى YPG و پێشمه‌رگه به‌یه‌که‌وه دژى داعش شه‌ڕیان کرد، ئه‌و هاوکاریه ته‌نها هاوکاریه‌کى هه‌رێمى بوو، ئێمه داوامانکرد ئه‌وه بگه‌یه‌نینه ئاستێکى بڵندتر، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامى ئه‌م داخوازیه‌ى ئێمه نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هاوکارى نێوانمان دروست ببێت کارێکى باشه.
موسلم ڕایگه‌یاند که سه‌رۆکى هه‌رێمى باشوورى کوردستان مه‌سعود بارزانى ئاستى مه‌ترسى داعش تێنه‌گه‌یشتوه و ده‌ڵێت:" داعش وتبووى ئه‌وان دوژمنى کوردان نین، دیاره که حکومه‌ته‌که‌ى بارزانیش باوه‌ڕى به‌و قسه‌یه کردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باش له کاره‌کته‌رى داعش تێبگه‌یشتنایه ( حکومه‌تى باشوورى کوردستان ) یاخود به‌باشى له دۆخى ڕۆژئاوایان بڕوانیبایه، به‌بۆچوونى من هه‌نگاوى دیکه‌ى پێویستیان ده‌نا."
( ئێمه دان به ڕاپرسى سه‌ربه‌خۆیى باشوورى کوردستاندا ده‌نێین )
هاوسه‌رۆکى PYD ساڵح موسلم له‌سه‌ر ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى کوردستان دوا و له‌و باره‌یه‌وه جارێکى تر دوباره‌ى کردوه که ئه‌وان دان به ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و ڕیفراندۆمه‌دا ده‌نێن و وتی:" له‌م کاته‌دا بابه‌تى سه‌ربه‌خۆیى بۆ پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان، له ڕۆژه‌ڤدانیه، ئه‌گه‌ر له کوردستان ڕاپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆیى بکرێت ئێمه قبوڵى ده‌که‌ین و دانى پێداده‌نێین، هه‌رێمى فیدراڵى باشوورى کوردستان یه‌کێکه له چوار هه‌رێمه‌که‌ى کوردان، ئه‌گه له‌وێش سه‌ربه‌خۆى ڕابگه‌یه‌نرێت ماناى ئه‌وه نیه که ئه‌و ڕاپرسیه شمولى سێ هه‌رێمى تر ( باکور ، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ) بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جارێ ئێمه له ڕۆژئاواى کوردستان پلانى ئاواکردنى نه‌ته‌وه - ده‌وڵه‌ت دانانێین، له ئێستادا و له‌م بارودۆخه‌ى ڕۆژئاوا پێدا ده‌گوزه‌رێت، ئێمه هه‌نگاوێکى وه‌ها له به‌رنامه‌ماندا نیه.
( خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموکراتی بۆ کوردان و دیموکراتى بۆ سوریا )
له‌سه‌ر پرسى " دواى کۆتایى هاتنى شه‌ڕى ناوخۆ له سوریا پێگه‌ى کورد له‌و وڵاته‌دا چۆن ده‌بێت ؟" ساڵح موسلم وتویه‌تی:" ئامانجى ئێمه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموکراتیه بۆ کوردان ، ته‌نها به‌م شێوه‌یه ڕۆژئاوا وه‌ک پارچه‌یه‌ک له‌سوریا ده‌مێنێته‌وه و له حاڵه‌تێکدا وه‌هادا پێویست به سه‌ربه‌خۆیى نابینرێت، ئێمه کار بۆ ئاواکردنى سیسته‌مێکى دیموکراتی له سوریا ده‌که‌ین و خۆشمان وه‌ک خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموکراتى کوردان ده‌بینه پارچه‌یه‌ک له‌و سیستمه دیموکراتیه.