
دوای ئەوەی چەند تیرۆرستیکی داعش لە لایەن پێشمەرگەوە دەستگیر کران ئەفسەریکی لێکۆلینەوە تایبەت بە پەیجی ئەفسەرانی کوردستان چەند ووتەی چەکداریکی داعش بلاو دەکاتەوە و تێدا باسی چۆنیەتی شەرکردنی داعش دەکات بەرامبەر پێشمەرگە
ئەو داعشە کە ماوەی ١٥ رۆژە دەستگیر کراوە دەلیت ئیمە کاتیک سەرەتا هاتینە ناوچەکانی نزیک پێشمەرگە ویستمان پێشرەوی بکەین بەرەو کەرکوک بەلام خەلکی ناوجەکە ئاگاداریان کردینەوە کە پێشمەرگە بەرگریەکی توند دەکات بۆیە دەبیت زیاتر خۆتانی بۆ ئامادە بکەن دوای ئەوە دەلیت سەرکردەکان کۆ بونەوە بریاریان دا هیرش بکەن لە مەلا عبدالله ریگایەکی کورت و ئاسانە بۆ گەیشتن بە شوینی ستراتیجە نەوتی و ریگای سەرەکی هەولیر کەرکوک کۆنترۆل دەکەین
دەلیت کاتیک هێرشمان کرد سەرەتا بە دەنگی بەرزەوە هاوارمان دەکرد و تەکبیرمان لێدەدا بۆ ئەوەی هیزی بەرامبەرمان شەری پێ نەکرێت چونکە کاتیک روبەروی سوپای عیراقی دەبوینەوە تەنیا بە تەکبیر هەموویان هەلدەهاتن و شەریان نەدەکرد بەلام کاتیک پێشمەرگە گوێیان لە دەنگی الله اکبر بوو هەموویان بلاو بونەوە و رووی چەکەکانیان تیکردین هەرچەندە ئیمە هیشتان تەقەمان نەکردبوو چونکە وا لێ راهاتبوین تا دەگەینە شوینەکە هیچ روبەربونەوەیەکمان نابیت بەلام هیزەکانی پێشمەرگە سەرەتا بە چەکی قورسی ئار پی جی و دۆشکا لە ئۆتۆمۆبیلە درعەکانیان دا و ٣ چەکداریان لێ کوشتین بەلام ئیمە گوێمان پێ نەدا و نەکشاینەوە چونکە تا ئەو کاتە لە هیچ شەریک نەکشابونەوە بەرامبەر سوپای عێراق بەلام کاتیک نزیکتر بوینەوە بە هەزاران فیشەکی بی کەی سی و کلاشنکۆف و دۆشکەمان بۆ هات بۆیە هەموومان لە یەکتر دابڕاین و توشی سەرسورمان هاتین و تا ٣ کاتژمێر دوای ئەوە من برادەرەکانم نە بینیەوە و وای لیهات ریگای گەرانەوەمان نەبوو بۆیە چەکەکانمان فرێدا ویستمان خۆمان وا پێشان بدەین کە خەلکی ناوجەکەین بەلام لە لایەن هیزی پێشمەرگەوە دەستگیر کراین