
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان داوای بە فەرمی ناساندنی هەرێمی ڕۆژئاوا “کۆبانێ” دەکات
ئەمڕۆ فراکسیۆنی سەوزی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردوە کە واژووی ٦٨ پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی لەسەرەو تێیدا داوا دەکەن کە هەرێمی “کوبانێ”ی ڕۆژئاوای کوردستان وەک هەرێمێکی سەربەخۆو فەرمی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ماماڵەی لەگەڵدا بکرێت.
