

ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه "بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی ناو چه‌قی شاره‌كان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌به‌رنامه‌یدابوو ھێڵی ترام له‌سلێمانی، دھۆك و ھه‌ولێر جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام به‌ھۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ڕووبه‌ڕووی ھه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێناكرێت و له‌جێگه‌ی ئه‌وه، پاسی گه‌وره‌ی مۆدێل نوێ ده‌ھێننه شاره‌كانه‌وه كه پێیان ده‌وترێت (پاسی ئۆكۆردیۆن)ی".
ماڵپه‌ڕه‌كه له زاری ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڵاویكرده‌وه كه "به‌ھۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ڕووی له‌ھه‌رێمی كوردستان كردووه، پرۆژه‌ی ترام شكستیھێناوه، چونك له‌ھه‌ر شارێك بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری تێده‌چوو".