نوێترین

recent

24/06/2026

قورسترین جۆری سزا بۆ د. عەبدوللەتیف پێشنیازکراوە.

 











سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی سلێمانی دەربارەی کەیسەکەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد بۆ شارپرێس ئاشکرایکرد، قورسترین سزا بۆ ناوبراو پێشنیازکراوە کە سزای "عزل" کردنە و بۆ هەمیشە لە وانە وتنەوە و خانەنشینبوون و سەرجەم مافە شارستانیەکانی فەرمانبەر بێبەش دەبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەیسەکە بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویەتی دەنگەکانی نێو ڤیدیۆ و تۆمارەکان دەنگی د.عەبدوللەتیفن، هاوکات ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان خراونەتە بەردەست وەزیری خوێندنی باڵا و لیژنەکە پێشنیازیکردووە د. عەبدوللەتیف (عەزل) بکرێت نەک (فەسڵ) بکرێت، هەڵبەت لەڕوی کارگێڕییەوە عەزل کردن سزایەکی قورسە و د. عەبدوللەتیف ناتوانێت نە خانەنشین ببێت، نەجارێکی دیکە لە زانکۆکان وانە بڵێتەوە

وەک سەرچاوەکەی شارپرێس وتی، د. عەبدوللەتیف هاتووەتەسەر خەت و داوای لە لیژنەکە کردووە ماوەیەکی پێ بدەن بۆ ئەوەی خۆی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات، بەڵام داواکارییەکەی ڕەتکراوەتەوە، وەک سەرچاوەکە وتی، ئێستا کۆتا بڕیار لای د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵایە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، کەیسەکە ڕەگەزی "تاوانکاریی" تیادایە و لەدوای بریاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، کەیسەکە ئاراستەی دادگا دەکرێت بۆ کردنەوەی دۆسیەی نوێ و سزادانی د. عەبدوللەتیف.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085