نوێترین

recent

17/05/2026

سەڵاحەدین بەهائەدین دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستووی هەرێم ڕاگەیاند.


 







بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سه‌ڵاحه‌دین محەممەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا  دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکران و گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا.

 

لای خۆیەوە سەڵاحەدین محەممەد دەستپێشخەرییەکی بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی کوردستان پێشکەشی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و هەردوولا هاوڕابوون کە درێژەکێشانی دۆخی چەقبەستووی سیاسیی هەرێمی کوردستان خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان ناکات و بۆ نەهێشتنی بەربەستەکان پێویستە هەنگاوی جدی بنرێت، ئەوەش بە دیدگایەکی نیشتمانی و بەرپرسیارانە دەکرێت کە ئامانجی خزمەتکردنی هاونیشتمانییان بێت.

هەروەها سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕونیکردەوە، ئێمە وەکو یەکێتی لە ڕابردوودا، هەروەها بۆ ئێستا و داهاتووش بەرەوڕووی هەر دەستپێشخەرییەک دەچین کە لە سۆنگەی دڵسۆزییەوە بێت و لە سوود و بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بێت.

هاوکات سەرۆکی یەکێتیش بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە و لەپێناو زەمینەسازیی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری ئەو دۆخە بن و نەبنە بەشێک لە تووندکردنەوەی ناکۆکییەکان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085