نوێترین

recent

25/04/2026


 







لەکاتێك دا لوئەی محەمد تەلەفۆن بۆ برای هاوکار جاف دەکات سەرەتا داوای لێ دەکات کە قسەی زبرو جنێو بەکار نەهێنیت ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە دەیەوێت کەسی بەرامبەر گوێی بۆ بگرێت ولێی تێبگات

لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی برایەکی هاوکار جاف وعەقید لوئەی بەئاشکرا بێ تاوانی بەقسەکانی یەوە دەبینرێت بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە براکەی هاوکار جاف ڕێگا نادات وتەحەداکانی تەواو بکات و هێرشی دەکاتە سەر لوئەی محەمەد.
شەڕی یەکێتی وپارتی گەیشتە ئاستی بەرپرسانی سەربازی وحیزبی!
بەم دواییانە شەڕی پارتی ویەکیتی ڕٶژ بەڕٶژ گەرمتر دەبێت.
کاتێك دەڵێت کەلام شەرەف ئەگەر هەر لەئێستاوە تاوەکو سەد ساڵی تر بۆت ئاشکرا بوو من کوشتووە خۆم دەکوژم ودووبارەی دەکاتەوە دەڵێت:بەڵگەیی تەواوم لایەو ئەتوانم بیسەلمێنم کەمن من بەشدارینم لەکوستنی هاوکار جاف دا نەکردووە ئەگەر نەم سەلماند دەمانچەکەی خۆم ئەدەمە دەستی تۆو خۆت فیشەکێک بنێ بەسەرمەوە ئەمەش ئاشکرای دەکات کەلوئەی بێ تاوانە. بەڵام لەکۆتا قسەکانی دا دەڵێت خۆتان مەدەن بەکوشت ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەیە کە براکەی هاوکار جاف لەدڵ پڕی خۆی قسەی دیکە دەکات !کاتێك دەڵێت جخۆتان مەدەن بەکووشت وادەر دەکەوێت لوئەی وا هەست دەکات کە بنەماڵەی هاوکار جاف ئەویان کردۆتە ئامانج و لەم حاڵەتە وەک ئەوە دەبینرێت کە لوئەی دڵنییایی دەدات بەوەی ئەگەر هەرکات من بکەنە ئامانج یاخود هەوڵی کوشتنم بدەن دیفاع لەخۆم ئەکەم بۆیە خۆتان بەخۆڕایی بەکوشت مەدەن......
.تێبینی گرنگ....//دوورو نزیك لوئەی ناناسین ن وئەم ڕوونکردنەوەش پاڵپشت بەشیکاری زمانی جەستە بۆ کراوە هەرکەسێکیش خوێندنەوەی دیکەی بۆ بکات ئاساییەو بەڕێزەوە لێی وەر دەگرین. خەڵکی سەردەمی ئیستا زۆر زیاتر لەوە هۆشیارترە بە بڕین وزیاند کردنی ئەم بڵاوکراوەیە تەنها بۆچوونی خۆمانە وپەیوەندی بەلایەنگری یەکێتی وهیچ کەسێکەوە نیە.
لەسۆنگەی دڵسۆزیمان وکاری پیشەیی خۆمان ئەوم ڕوونکردنەوەمان بڵاو کردۆتەوەو هەرگیز لەگەڵ کوشتن وئازاردانی هیچ مرۆڤێك دانین،لەهەمان کاتیش پێویستە بزانرێت کێ تاوانباری سەرەکی بکوژی هاوکار جافەو هەڵە بەسەر بنەماڵە بەڕێزەکەیان دا تێ نەپەڕیت '
لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزدادەنگێك خەڵك چەواشە ناکرێت

Picsart-24-02-23-21-31-09-085