نوێترین

recent

19/04/2026

یـــــــــەکێتی چۆن پــــــارتی لەپرۆسەی سیاسی عێراق هەرێم ئاوت دەکات.!













Ajansi Wllat
لەزاری چەند سەرچاوەیەکی میدیای وحیزبی نهێنی ئاوت کردنی پارتی لەپرۆسەی سیاسی هەرێم وعێراق ئاشکرا دەکات
سەرچاوەیەکی میدیایی نزیك لەپارتی دیموکراتی کوردستان زانیاری نوێ لەسەر پەیوەندی یەکێتی پارتی ئاشکرا دەکات ودەڵێت: "یەکێتی تووشی غروری سیاسی بووە"ئەمەش پاش ئەوەی بەئۆکەی"یەکێتی پۆستی جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق درا بەپارتی ولەشاری کەرکوك پارتی کردە دەرەوەی ڕێکەوتنەکان ولەهەمان کات توانی پۆستی سەرۆك کۆمار بەبێ اپارتی بۆخۆی ببات لەئیستادا پارتی لەکەرکوك وبەغدا ئاوت کردووەو تەنها کەسایەتیەکی وەك نووری مالیکی بەدەست پارتیەوە ماوە،یەکێتی بەم جوڵە سیاسیانەی پەیامێکی توندی ئاراستەی پارتی کـــرد. قوباد تاڵەبانی یش لەگرتەیەکی ڤیدیوی دا ووتی: ئەمریکاو ووڵاتانی ئیقلیمی "پرس"بەیەکیتی دەکەن سەرچاوەەیەکی باڵای نێو یەکێتی بە Ajansi Wllat
:ڕاگەیاند

یەکێتی بەهیچ شێوەیەك ناچێتە کۆبوونەوەیەك لەگەڵ پارتی بۆ تەواو کردنی کۆبونەوەکانی پێشوو تربێت یەکێتی بەچل کورسیەوە لەگەڵ پارتی دانیشتن دەکاتەوە،لەم حاڵەتە پارتی تاك لایەنە داوای هەڵبژاردنی پێش وەختە یاخود دووئیدارەی دەکات.
پارتی ئەیەوێت دڵی ایەنگرانی بەوە بداتەوە کەپەیوەندی یەکێتی لەعێراق زۆربەهێزە لەوانەیە زیانی بۆ قەوارەی

هەرێمی کوردستان هەبێت.
هەمان سەرچاوەی باڵای ناویەکیتی ووتی:هەرکات پارتی
دەکەوێتە تەنگانەوەوە پەنا بۆ بابەتی قەومی دەبات کەلەئەساس دا خۆیان ىڕوایان بەکێشەی نەتەوایەتی نیە یەکێتی خۆی بەخاوەن ومیراتگــری شەرعی وسەرەکی حکومەت وقەوارەی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەزانیت وهەرگیز شاز لەسەر بستێك خاکی هەرێم ناکات لەگەڵ ئەوەش تاکڕەوی وقۆرخ کردنی جومگە هەستیارەکانی حکومەتی هەرێم لە پارتی قبوڵ ناکات.
بەپێی لێدوانەکانی سەرکردایەتی پارتی پارتی بەنیازە کارتەکانی گرتنەوەی بەنداوەکان وڕیفراندۆم بەکار بهێنێت جارێکی تر ئابوری سەربەخۆ ڕابگەیەنێت.
هەرچی یەکێتی یشە ئەم کارتانە بەسووتاو تاقی کراوە ناو ئەبات.
بەم دوایانە گرژیەکانی نێوان پارتی ویەکێتی گەشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار وپێ ناچێت جارێکی دیکـە لەسەربنەمایی

کۆبوونەوەکانی پێشوو لەسەر هەمان مێز گرد ببنەوە.


تایبەت Ajanse Wllat

19/04/2026


Picsart-24-02-23-21-31-09-085