دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق تیرۆرستێک لە بەغداددەستگیر دەکەن
پاش بەدواداچوونی هەواڵگری ورد، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتییگشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی ئەبووغریب سەر بە پارێزگای بەغدا ئەنجامدا.لە
ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا تیرۆرست ( ع-م-خ) داواکراو بە ماددەی 4ـی تیرۆر لە لایەن دادگای لێکۆڵێنەوەی بەغداەوە دەستگیربکرێت. تا
وانبار ئەندامی بەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەبە پلەی سەربازی (جەنگاوەر) لە ولایەتی ئەنبار لە کەرتی رۆژئاوای جەزیرە بەشداری چەندینکردەوەی تیرۆرستی کردووە بە هێرشکردنە سەرهێزە ئەمنیەکان و هاوڵاتییانی مەدەنی شارەکە. پاش
ئازاد کردنی پارێزگای ئەنبار لە ساڵی2015 لە لایەن سوپای عێراقەوە تیرۆرستی ناو براو لەگەڵ چەکدارە هەڵهاتووەکانی ئەو کاتەی بەناو رێکخراوی داعش هەڵهاتووە بۆ وڵاتی سوریا،پاش مانەوەی لە وڵاتی سوریا کە بەردەوام بووە لە کردەوە تیرۆرستییەکانی دواتر بە ڕێگەینایاسایی دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، لە سنووری هەر دوو پارێزگای ئەنبار و بەغدا دەست بەکاری تیرۆرستی دەکات. لە ش
ەوی26/1/2026 لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگایدژەتیرۆری عێراق، توانرا تیرۆرستی ناو براولە ناوچەی ئەبووغرێب دەستگیر بکرێت و پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاساکرا بەمەبەستیسزادانی.
