نوێترین

recent

31/01/2026

وەفدێك بەسەرۆكایەتی سودانی سەردانی پارتی و یەكێتی دەكات.


 







سەرچاوەیەكی سیاسی بەمیدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، كەبڕیارە وەفدێكی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقەوە سەردانی یەكێتی و پارتی بكەن.

سەرچاوە سیاسیەكە وتوشیەتی،" چوارچێوەکە وەفدێک دەنێرێت بۆ  سەردانیكردنی هەردوو حزبی کوردی بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکانیان سەبارەت بەکاندیدی سەرۆك كۆمار.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە وەفدەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهاتوە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەمیری و مەندەلەوی.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی دوای كۆبونەوەیان لەنوسینگەكەی نوری مالیكی، بەفەرمی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، سەرجەم پۆستە باڵاكانی عێراق لەناویاندا سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانیش  پرسێكی تەاو ناوخۆیی و دەستوری عێراقەو تەنیا لەڕێگەی میكانیزمە سیاسیە نیشتیمانییەكان و بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات یەكلایی دەكرێنەوە، هاوكات، جەختیشی كردەوە كەتاكە كاندیدی

چوارچێوەكە نوری مالیكیەو كاندیدەكەیان نەگۆڕیو

سەرچاوە  شارپرێس.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085