نوێترین

recent

22/09/2025

ببینە لەسەردەمی ڕێبوار تەها،دا چی بۆ کەرکوك کراوە.!








سەردەمی ڕێبوار تەها سەردەمی زێڕینی کەرکوکە 


کاتێک وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەردانێک گەیشتە شاری کەرکوک ، سەری سووڕ دەمێنێت چی لەم شارە ڕوودەدات ؟ چی دەگوزەرێ ؟ جەنابی وەزیری بەشاردا  دەگەڕێت و هێندەی دیکە سەرسام دەبێت کاتێک دەبینێت  ودەبیستێت ئییدارەی خۆجێیی بەسەرۆکایەتی ڕێبوار تەها کارەکانی تەنها لەپڕۆژە و خزمەتگوزاری نەوەستاوە بەڵکو والی شار کاری لەسەرپێکەوە ژیان و تەبایی نێوان پێکهاتەکانیش کردووە  ئەمە جگەلەوەی کاتێک دەزگا ئەمنیەکان  بەسەردەکاتەوە دەزانێت ڕێبوار تەها چۆن کاری لەسەر ئارامی و سەقامگیری کردووە بۆیە بەرلە ڕۆیشتنەوەی بۆ شاری بەغداد چاوی بەچەندین کەسایەتی شار کەوت و بە ویژدانەوە قسەی بۆ هەموانکرد و ووتی کەرکوک بەسەردەمی زێڕینی تێدەپەڕێت  چوونکە :-

٭ کێشە و گرژی نێوان پێکهاتەکان نەماوە .

٭ئاوەدانکردنەوەی شار لەبەرچاوە .

٭گیانی تەبایی وپێکەوە ژیان بەهێزبووە .

٭ بەربەست و کێشە لەنێوان هاوڵاتی و حکومەت نەماوە .

٭ئارامی وسەقامگیری تەواو باڵای بەسەرکەرکوک کێشاوە .

٭ تاوان لەشاردا بەڕێژەی بەرچاو کەمیکردووە .

٭تاوانێک نەماوە تاوانباری نادیاربێت وڕووبەرووی یاسا نەکرابێتەوە

 ٭ هاوڵاتیانی سەرجەم نەتەوەکان هاوکار وپاڵپشتی ئیدارەی شەرعی وحکومی شارەکەیانن.

 بەکورتی وپوختی جەنابی وەزیری ناوخۆ بەهەموانی ووت ئیدارەیەکتان هەیە خزمەتان دەکات و خەمی ئێستا وداهاتووتانە .

ئەم ووتانەی جەنابی وەزیر بۆئێمەی کەرکوکی جێگای سەرسووڕمان نیە چوونکە یەک ساڵی ڕێکە هیچ دەنگێک  لەشار نابیسترێت جگە لەدەنگی شۆفڵ و گڵابە و ئۆتۆمبێلەکانی پاکردنەوە و تیمی کارەبا کەدەچیتە هەرلایەک  یەکێک لەم تیمانە کاردەکەن کەئەم کارەش تەنها وتەنها بە جەنابی پارێزگار   ڕێبوار تەها کراوە بەجۆرێک ئێستا ئەوەی ڕووبکاتە شاری کەرکوک دەزانێت ئەمشارە خاونی هەیە ،خەمخۆری هەیە ، دڵسۆزی هەیە ، سەردەمی بێ منەتی بەرامبەر بەهاوڵاتی وسەردەمی پشت گوێخستنی شار کۆتایی هاتووە ئێستا سەردەمی زێڕین و سەردەمی خزمەتکردنی کەرکوکیەکانە .

ئەزهەر سەمەد /کەرکوک


Picsart-24-02-23-21-31-09-085