
بەرەی گەل دانپێدانانی گروپەکەی لالەزار رەتدەکاتەوە و داوا لەهەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکەن دەستوەردان بکەن و ئەو دۆخە ڕابگرن.
بەرەی گەل لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،"سەبارەت بە سیناریۆ لاواز و چەواشەکارییەکەی یەکێتیی نوێ بەر لەوەی ئێمە لە بەرەی گهل ڕەتی بکەینەوە و بەدرۆی بخینەوە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی و میدیاکان بەدرۆیان خستەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەم سیناریۆ چەواشەکارییە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ ئەو تاوانە گەورە و قێزەونە دژ بە مرۆڤایەتیەی 22ـی ئاب پەردە پۆش بکات.
بەرەی گەل باسی لەوەشکردوە،" داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کوردستان دەکەین ئەم ڕەوشە خراپ و قێزەونە ڕابگرن، بۆ ئەوەی هیچی تر هەرێمەکەمان دوچاری سەرکۆنە و ناشیرینی نەبێت لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ".
محەمەد سەردار