نوێترین

recent

11/08/2025

بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر شکایەوە.

 






ئەمشەو جارێکی دیکە بۆریی ئیفراز سێ شکا، بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو گەڕەکانەی ئاویان لەسەر ئەو پڕۆژەیە سبەی ئاویان پێ نادرێت.

بەرپرسێکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆرییەکە لە گەڕەکی هەولێر نوێ شکاوە و بەهۆیەوە پڕۆژەکە لە کارکردن وەستاوە".
 
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە شوێنی شکانی بۆرییەکەن و سەرقاڵی چاککردنەوەین.
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بۆ رووداو: "چاککردنەوەکە چەند کاژێرێکی دەوێت، دوای چاککردنەوەش بۆرییەکان چەند کاژێرێکیان دەوێت بۆ پڕبوونەوە لە ئاو، بۆیە سبەی ئەوەی ئاوی لەسەر ئەو پڕۆژەیە بێ ئاوی پێ نادرێت".
 
شەشی ئەم مانگە جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شکابوو، دوای کەمتر لە 24 کاژێر بۆرییەکە چاککرایەوە.
 
پڕۆژەکانی ئیفراز لە هەولێر نیوەی ئاوی خاوێنی سنوورەکە دابین دەکەن. تەنیا پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ سەرچاوەی سەرەکیی نزیکەی 40 گەڕەکی شاری هەولێرە، کە دەکاتە 40%ـی دانیشتووانی شارەکە.
 
جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، هەولێر پشت بە ئاوی بیرەکان و هێڵی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری هەولێر دەبەستێت، کە 20ـی تەمموزی ئەمساڵ کرایەوە.
 
هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە، ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە، ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085