
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی موچە هەڕەشە دەکات و دەڵێت "رێگە نادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە".
بافڵ تاڵەبانی، لەدەباشان پێشوازیکرد لەد.محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق کردو بەپێی راگەیەنراوی کۆبونەوەکە، گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە لەبارەی پرسە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کراوە.
بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندوە، پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان یەکبخرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،" درێژەکێشانی ئەم کێشەیە کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی وڵاتەکەمان دەبێت، بۆیە باشترین رێگەچارە بۆ هەمولایەک پابەندبونە بە رێککەوتنەکان، چونکە رێگەنادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە".