
ڕیارە سبەینێ وەزیری وزەی سوریا بەسەردانێکی فەرمی بگاتە شاری بەغدا، یەکێک لە تەوەرەکانیش تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوتی عێراق دەبێت لەڕێگەی خاکی سوریا و گەیاندنی بە دەریای ناوەڕاست.
یاسین شەریف، کاربەڕێکەری عێراق لە دیمەشق بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاندوە،"لەسەر داوای حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق، بڕیارە سبەی دوشەممە، محەمەد بەشیر، وەزیری وزەی سوریا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە شاری بەغدا ".
ئەوەشیخستەڕوو، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکە بریتییە لە دانانی میکانیزمێک بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری بانیاس لەسوریا، بۆ ئەوەی لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە هەناردەی دەرەوە بکرێت.
کاربەڕێکەری عێراق لە دیمەشق باسی لەوەشکرد،" هەر لەو سەردانەدا وەزیری وزەی سوریا لەگەڵ عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی پلانێک لەبارەی کەمی بەردانەوەی ئاوی فورات دابنرێت.
محەمەد سەردار