نوێترین

recent

10/08/2025

هۆشداری سەر هـەڵدانـەوەی گرووپە تــ،..ـیر*ۆریـ.ستیـەکان ئەدرێت.

 







ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئەمریکا بە ئامادەکردنی پیلانێک بۆ سەرهەڵدانەوەی دا/عــ،،ــش لەعێراق تۆمەتبار دەکات.

محەمەد بەلداوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی ڕوژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمەریکا پیلانی ئەوەی هەیە شانە نوستوەکانی داعش لەناو خاکی عێراق بە ئاگا بهێنێتەوە و لەو رێگەیەوە ئاژاوە لە وڵاتدا .دروست بکات ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو پرسە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و تەواو ناوچەکە و هەر بەوهۆیەوە، دەبێت هێزە ئەمنییەکانی وڵات لە باشترین ئاساتی ئامادەییدابن بۆ روبەڕوبونەوەی جموجۆڵەکانی گروپە تیرۆرستییەکان ".

لەناوەڕاستی ساڵی 2014 رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسوریاوە دزەیکردە ناو خاکی عێراق و ناوجەیەکی فراوانی لەو وڵاتە کۆنتڕۆڵکرد، دوای سێ ساڵ و له‌ 2017 حكومه‌تی عێراق سەرکەوتنی بەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ڕاگەیاند.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085