
ئاڵا تاڵەبانی: ئەمریكا ناتوانێت بەو لۆژیكەی لەگەڵ عێراق قسە دەكات، مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی تر بكات
2025-08-10 314 0
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عەیبەیەكی گەورەیە بۆ عێراق، بەرپرسێكی ئەمریكی بە سەركردەكانی بڵێت، یاسای حەشدی شەعبی تێپەڕێنن سزاتان دەدەین.
ئاوێنە: ئاڵا تاڵەبانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، لەپەیوەیست بە یاسای حەشدی شەعبییەوە، هەندێك لە لایەنەكان راشكاون، هەندێك لایەنی تر راشكاونین و هەڵوێستی رون لەبارەی یاساكەوە ناخەنەڕو.
وتیشی، یاسایەك هەیە بۆ مافەكانی حەشدی شەعبی، چی كێشەیەك لەبارەی ئەو یاسایە هەیە وەرن گفتوگۆی لەبارەوە بكەن.
هێمای بۆ ئەوەش كرد، ئەمریكا نایەوێت ئەو یاسایە تێپەڕێت باشە. بەڵام ئەوەی جێگری باڵیۆزی ئەمریكا بەسەر سەرۆكایەتییەكانی عێراق و سەركردەكاندا دەگەڕێت و دەڵێت، ئەگەر ئەو یاسایە تێپەڕێت سزاتان دەدەین، ئەمە زۆر بەعەیبە بۆمان، زۆر عەیبەیە بەرامبەر مێژوی عێراق و دامەزراوەكانی كەسێك بسوڕێتەوە بەسەرمانداو بڵێت، ئەگەر ئەو یاسایە پەسەندبكەن سزاتان دەدەین، مافی ئەوەی نییە.
وتیشی، باشە با تێبینی خۆی بدات، دەوڵەتێكی گرنگە بەلای ئێمەوەو دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ ئەمریكا، لەنێوان ئێمەو ئەمریكادا رێككەوتنی ئەمنی هەیە، ترسیان لە چ شتێكی نێو یاساكە هەیە دەتوانن دەستنیشانی بكەن، بەڵام بێت و چاوی بە سەرۆكایەتییەكان و سەركردەكان بكەوێت و بڵێت، نیساب بشكێنن، ئەگەر ئەو یاسایە تێپەڕێت سزات دەدەم، بۆ؟ دەتوانن بەو لۆژیكە
لەگەڵ وڵاتانی تر قسەبكەن، بێگومان نەخێر
سەرچاوە ئاوێنە.