
دانپێدانانەکانی ئەو گروپەی دەستیان هەبووە لە هەوڵی تیرۆرکردنی پاڤێڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان ئاشکرایکردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ڕژێمی کیێڤ وەرگرتووە و مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر بەکارهێنانیان لە ئۆکرانیا وەرگرتووە.
لە دانپێدانانی یەکێک لە دەستگیرکراوەکاندا هاتووە کە "ئۆکرانیەکان نزیکەی ١٥ بۆ ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە هەمان جۆر کە دەبوو لە تیرۆرکردنەکەدا بەکاربهێنرایە هاوبەشەکەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دابینکردووە".
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشتر دانپێدانانی گروپێکی بڵاوکردبووەوە کە پلانی تیرۆرکردنی تاڵەبانییان دانابوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، "گرووپەکە لەژێر چاودێریدا بووە و ئەندامەکانی دەستگیرکراون پێش ئەوەی پلانەکەیان جێبەجێبکرێت".
KRSS گرتەیەکی ڤیدیۆیی قەناس بەدەستەکانی بڵاوکردەوە کە بێدەنگکەریان هەڵگرتووە لە نزیک پەنجەرەیەک کە دەڕوانێتە نووسینگەی سەرۆکی حزبەکە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا تۆمەتباران دەڵێن فەرمانەکانیان لە لاهور تاڵەبانی، سیاسەتمەداری دیاری کورد و خزمی پاڤێل تاڵەبانی و سەرۆکی پارتی ڕکابەری بەرەی گەل وەرگرتووە
سەرجاوە سۆمەریە نیوز..