نوێترین

recent

09/07/2025

لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، مەسرور بارزانی لە ئەمریکییەکان نیگەرانە.

 





مەسرور بارزانی نیگەرانییەکانی بەرامبەر ئەمریکا دەگەیەنێتە بەرپرسانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم نیگەرانە لە ئەمریکا و نیگەرانییەکانیشی گەیاندووەتە بەرپرسانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی هۆکاری نیگەرانییەکانی ئەوە بووە کە ئەمریکییەکان وەک پێویست فشار لە حکومەتی عێراق ناکەن بۆ ناردنی موچە. بەپێی ئەو نیگەرانییانەی بارزانی بە بەرپرسانی ئەمریکای گەیاندووە لە هەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی پێی وایە ئەوەی بەغدا دەیکات بەرامبەر هەرێم هۆکارەکەی نزیکی هەرێمە لە ئەمریکییەکان و وڵاتانی رۆژئاوا.
بەپێی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی ئەوەشی بە بەرپرسانی ئەمریکا گوتووە لە هەرێمی کوردستان کە حکومەتی عێراق توانای ئەوەی نییە داواکارییەکانی ئەمریکا ڕەتبکاتەوە ئەگەر ئەمریکا بە تەواوی پشتیوانی لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085