نوێترین

recent

17/07/2025

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق:هەرسێ مووچەکە خەرجدەکرێت.

 








هەرسێ مووچەکە خەرجدەکرێت.
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و وردەکاریی زۆری لەسەر تەوتین، هەناردەی نەوت و داهاتی نانەوتی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا مووچەی مانگی پێنج خەرجبکرێت، مووچەی مانگەکانی دیکەش دوای وردبینیکردنی لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە، خەرجدەکرێت.
جەختیشیکردەوە، ئەم رێککەوتنە درێژخایەنە و تا کۆتایی ساڵ بەردەوامدەبێت، تا ئەو کاتەی بودجەی ساڵانی داهاتوو پەسەنددەکرێت، دەتوانین بڵێین نەخشەرێگای پەیوەندییە داراییەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085