
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی پارێزگای دهۆک، "کەمێک لەمەوپێش بە درۆن هێرش کرایە سەر پاڵاوگەی نەوتیی مەغارا لە قەزای شێخان".
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، "درۆنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوروبەری پاڵاوگەکە بە چەکی جۆری بیکەیسی تەقەی لێکرا و خرایە خوارەوە".
وەک ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی پێدەکات، "ئاراستەی درۆنەکە دوای تەقەلێکردنی گۆڕدرا و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتەوە".