نوێترین

recent

06/07/2025

حیان عبدالغنی،وەزیری نەوتی عێراق:سێ شەممە دوا وادەی ڕێكـەوتنی نێوان هەرێم بەغداد ئەبێت.

 





وردەکاری ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر: هەرێم ڕۆژانە 280 هەزار بەرمیل و 50%ی داهاتەکانی ڕادەستی بەغدا دەکات... و یەکلاکردنەوەی مووچە لە بانکە فیدراڵیەکان بۆ چوار مانگی داهاتوو دوادەخرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادارلە حکومەتی عێراق  ئاشکرای کرد، ڕۆژی یەکشەممە (٦ی تەمموزی ٢٠٢٥)، وردەکارییەکانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە دانیشتنی داهاتوویدا بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەو سەرچاوەیە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو ڕەشنووسە لەلایەن محەمەد شیعە ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و هایان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئامادەکراوە و لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەدا دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت".

ئاماژه ی به وه شدا، "لە پرۆژەکەدا هاتووە کە بەغدا ڕۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، لە کۆی 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردەی هەرێم دەکات، هاوکات 120 هەزار بەرمیل بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان تەرخان دەکرێت".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "بەهۆی بێتوانایی حکومەتی هەرێم لە پێدانی قەرزەکانی بە کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان، 120 هەزار بەرمیل نەوتی پێدەدرێت تا لە قەرزەکان ببڕدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "42 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ دەهێڵرێتەوە، لەگەڵ بەغدا پاڵپشتی هەرێم بۆ سووتەمەنی ناوخۆیی، لەنێویاندا نەوتی سپی و بەنزین". ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرسی یەکلاکردنەوە بۆ ماوەی چوار مانگ دوادەخرێت تاوەکو ڕێکارەکانی گواستنەوە تەواو دەبن و حسابەکان لە سێ بانکی فیدراڵیدا دەکرێنەوە". ڕوونیشیکردەوە، "هەرێم 50%ی داهاتی ناوخۆی خۆی ڕادەستی بەغدا دەکاتەوە، بە ڕێژەی کەمتر لە 100 ملیار دینار لە مانگێکدا".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085