نوێترین

recent

07/07/2025

نەوەی نوێ،ڕاگـەیەندراوێکی توندی بڵاوکردەوە.





(دوو بنەماڵەی حوکمران قومار بە ژیان و قوتی خەڵکەوە دەکەن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن)

لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەخۆران بێ مووچەن و بەهۆی دزی و تاڵانییەکانی پارتی و یەکێتیەوەو ئیلتیزام نەکردنیان بەرێکەوتنەکانەوە لەگەڵ بەغداد٫ حکومەتی ئیتحادی مووچەی نەناردووە، کەچی هێشتا کابینەکەی مەسرور و قوباد نایانەوێت لەگەڵ بەغداد رێبکەون.
لای خەڵکی کوردستان ئاشکرایە کە ئەوەی بە لایانەوە گرنگ نەبێت موچە و گوزەرانی خەڵکە، هەربۆیە لە هیچ کام لەو خاڵانەی بەغداد داوای دەکات، ئەمان نەرمیان نەنواندوە تا مووچەخۆران لەوە زیاتر بێ مووچە نەبن.
ئەم حکومەتە ماوە بەسەرچووە لە پێناو قووتی خەڵکدا نەوت تەسلیم ناکات، تەنانەت ئامادەنین بەشێکیشی تەسلیم بکەن.
هەروەک رازی نین کە ٤٢ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ هەڵبگرن و باقیەکەی بدەن بە بەغدادو ئامادەش نین بەشێک لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان رادەست بکەن، هاوکات رازیش نین بە تەوتینکردنی مووچە لەسەر بانکە فیدڕاڵیەکان.
ئەوەی پارتی و یەکێتی دەیکەن بانگەشەی هەلبژاردنە لەسەر حسابی قوتی خەڵک. دەیانەوێت وەک نمایش بۆ ماوەیەک بکشێنەوە لە حکومەتی بەغا لەم کاتی هەڵبژاردنەدا بۆ بانگەشە، بەڵام زەرەرمەندی یەکەم خەڵکە.
بۆیە وەک نەوەی نوێ رایدەگەێنین ئەگەر ئەم بەناو حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتەی هەرێمە دۆخی خەڵک و گوزەرانیان بەلاوە گرنگ بیت ئەوا هێشتا نەچوە بچێت و دەتوانن هەر ئەمشەو لەگەل بەغداد رێک بکەون و خەلک و موچەخۆرانیش لەم دۆخە رزگار بکەن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٢٠٢٥/٧/٧





Picsart-24-02-23-21-31-09-085