نوێترین

recent

04/07/2025

ئایا پەیامەکانی واشنتۆن کاریگەریان لەسەر بەغداد هەیە؟


 

شیکاری ستاندەر

لەماوەی ڕابردوو هەرکاتێک دەسەڵاتدارانی هەرێم نێوانیان لەگەڵ بەغدا خراپ بوبێت، وەک هەوڵێک بۆ گێڕانەوەی پارسەنگ، میدیاکانی پ.د.ک هەوڵدەدەن لێدوان لەبەرپرسانی ئەمریکا وەربگرن، لەڕێی وروژاندنی بەرژەوەندنی کۆمپانیا ئەمریکیەکان فشار بۆسەر بەغدا دروست بکەن بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی ئەوان بڕیاربدەۆ، وەک ئەوەی لەدوێنێوە میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەت لێدوانێکیان لەیەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەرگرتوە، گوایە هەڕەشە لەبەغدا دەکات بەرژەوەندی کۆمپانیا ئەمریکیەکان بپارێزن و هەناردەی نەوتی هەرێم دەبێ دەستپێبکاتەوە.
بەڵام بەپێی بەدواداچونی ستاندەر پەیامەکان لەبەر چەند هۆکارێک کاریگەریان نیە:
یەکەم، قسەکانی بەرپرس و وتەبێژانی ئاستە جیاجیاکانی ئیدارەی ئەمریکا و سیناتۆرەکان لەوەڵامی ڕۆژنامەنووسانە، نەک هەڵوێستی فەرمی ئەمریکا.
دووەم، واشنتۆن دەستوەردان لەکاروباری بەغدا ناکات وەک ئەوەی دەسەڵاتی هەرێم دەیخوازێت، بەڵکو زیاتر وەک داواکاری دەیخەنە ڕوو، هیچ کاتیش حکومەتی عێراق وەڵامی ئەو جۆرە پەیامە ناداتەوە.
سێیەم: ئەو سێ کۆمپانیایەی کە لەئەمریکا تۆمارکراون و ناونراون کۆمپانیای ئەمریکی و لە کێڵگە نەوتیەکانی کوردستان کاردەکەن، کۆمپانیای گەورە و کاریگەر نین لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، دوو دانەیان لەلایەن کەسانی هەرێم بەم دواییانە تۆمارکراون، بۆیە ئەمریکا شەڕێکی گەورەیان بۆ ناکات،
لەجێی پەیامی میدیایی و وروژاندنی بەرژەوەندی کۆمپانیا ئەمریکیەکان، بۆ دەستوەردان لە کاروباری عێراق پێویستە دەسەڵاتدانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغدا خاڵە ناکۆکیەکان چارەسەربکەن، نەوەک هەمیشە لە دەرفەت بگەڕێن بۆ ئەوەی بە هێز شت بەسەر بەغدا بسەپێنن

Picsart-24-02-23-21-31-09-085