
\
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70وه
به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ده‌ستێكی ره‌ش و دژ و ناحه‌ز به نیشتیمان و هێزی پێشمه‌رگه، كه گومان ده‌كرێت نه‌یاری ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی بێت، هه‌ستان به هاككردن و دزه‌كردنه ناو په‌ڕه‌ی ره‌سمی هێزه‌كانی 70 له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی فه‌یسبوك و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی، به ئامانجی دژایه‌تكردن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌ستی هێناوه. چی له‌رووی مه‌شق و راهێنان و توانای سه‌ربازی و چاكسازی و خۆڕێكخستنه‌وه، چی له‌رووی فراوان بوونی هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ، توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی دڵسۆزانه و پێشمه‌رگه ئاسایانه‌ی هاوڕێ و هاوكارانمان دووباره په‌یجه‌كه به‌ده‌ست بهێنینه‌وه . ئێستا په‌یجه‌كه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵدایه. له‌هه‌مان كاتدا رێكاری یاسایی و پێویستیش ده‌گێرێته‌به‌ر بۆ لێپێچینه‌وه له‌و كار و تاوانه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سمبوڵ و هێمای به‌رخۆدان و تێكۆشان و ئازادی و سه‌ربه‌ستی خه‌ڵكی كوردستانه‌و پارێزه‌ری خاكی پیرۆزی كوردستانه‌و خاوه‌نی هه‌زاران داستان و قوربانی و شه‌هیدی سه‌ربه‌رزه، ئه‌م پێگه‌یه‌ش دوور له‌هه‌ر ئامانجێكی سیاسی له‌هه‌وڵی خزمه‌تكردنی ئه‌م هێزه دڵسۆز و تێكۆشه‌ره‌و كۆڵنهدهرهیه بۆیه خۆی له خۆیدا ده‌ست بردن بۆ ئه‌م كاره گه‌وره‌ترین تاوان و هه‌ڵه كه كراوه‌و قابیلی لێ خۆش بوون نییه
روونیشی ده‌كه‌ینه‌وه لێره به‌دواوه پهیجهكهمان دووباره به هێزو گۆڕێكی تر و به ته‌كنیكی باشتر و پێشكه‌وتووتر به‌رده‌وام ده‌بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خستنه‌رووی ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هێزه‌كانی 70 رۆژ به‌رۆژ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت و پێی ده‌گات
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌و كه‌س و لایه‌ن و هاووڵاتیانه‌ی نیگه‌ران بوون به‌و رووداوه. سوپاس و ده‌ستخۆشی گه‌رممان هه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك كه پشتیوانی و پشگیری لهچالاكییهكانمان ده‌كات بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگی پێشمه‌رگه به هه‌موو لایه‌ك .
راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70
4ی ته‌مووزی 2025