
" هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلە"، کۆمەڵێک ئاماژەی جێی سەرنجی تێدایە، کە دەکرێت یەک لە ئاماژەکان والێکبدرێتەوە کە، نیشاندەری داڕمانی بنەماکانی کولتوریی کۆمەڵگەی کوردستان
فێستیڤاڵ و بۆنەکان، گوزارشتن لە کولتووریی کۆمەڵگە، " هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلە"، کۆمەڵێک ئاماژەی جێی سەرنجی تێدایە، کە دەکرێت یەک لە ئاماژەکان والێکبدرێتەوە کە، نیشاندەری داڕمانی بنەماکانی کولتوریی کۆمەڵگەی کوردستان و بوودەڵەبوونی تاکی کورد و پاشەکشەی جوانیی ڕاستەقینەو بێنرخ بوونی مرۆڤە.
هەروەک چۆڵکردنی بوارـ فەزای گشتییە بۆ جوڵانەوەو ئارەزوو و خواستە هیچ و پوچەکان و نەمانی ڕۆڵی ڕاستەقینەی ڕووناکبیریی و پرسە ڕاستەقینەکانە.
ئەو "بۆنە هیچ و پوچە"، زاڵبوونی حەزی کەمینەیەکی لاسایی کەرەوەو سکتێر و پاشکۆو بێ دیدگەیە، بەسەر ڕای گشتیی کۆمەڵگەدا.
بەکورتیی، دەسەڵات ئارەزووی ئەم شتانە دەکات! سیاسییەکان ئارەزووی ئەوە دەکەن خەڵک بە "پشیلەوە" سەرقاڵ ببێت، ئەم پرسە زۆرتری دەوێت، بەڵام هێندە بەسە