نوێترین

recent

27/06/2025

دادگای تو*رکـ.ـیا سزای ٤٢ ساڵ ز*یندانیی بەسەر دەمیرتاش دا سەپاند.


 



دوای چەندین دانیشتنی دادگایی، دادگای باڵای ئەنكەرە، بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسییەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە دا، كە سزای زیندانی بۆ ماوەی ٤٢ ساڵ بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دەم پارتی، داوا دەكات دەمیرتاش ئازاد بكرێت.
لەسەر دۆسییەی كۆبانێ، كە دەمیرتاش تۆمەتبار كراوە، بەوەی خەڵكی هان داوە بۆ ئەوەی ئاسایشی توركیا تێك بدەن و هەروەها گەنجانی هان داوە تا بچنە كۆبانێ و شانبەشانی تیرۆرستان شەڕ بكەن (مەبەستیان لە یەپەگەیە)، بۆیە دادگا بڕیارێكی قورسی لەسەر ئەو دۆسییەیە دا.
بەهۆی ئەوەی پرسی چارەسەریی كورد هاتووەتە بەر باس و پەكەكەش لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجەلان، بڕیاری دا چەك دابنێت و دەمیرتاشیش لایەنگیریی لەو پڕۆسەیە كرد، تەنانەت دەمیرتاش، بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، لە نووسینێكدا دەڵێت نازناوی كورد توركیایە و هەروەها پێشتریش سوپاسی خودی رەجەب تەییب ئەردۆگان و دەوڵەتی باخچەلیی كرد، بۆ ئەو هەوڵەی داویانە بۆ پرسی چارەسەری، بۆیە رەنگە ئازاد بكرێت.
یاساناسان لە توركیا پێیان وایە، راستە دادگا بڕیاری سزادانی داوە، بەڵام رەنگە ئەمە دەرگا بكاتەوە بۆ ئازادبوونی، چونكە پێشتر بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا هەیە، كە دەبێت دەمیرتاش ئازاد بكرێت و ئەگەر زۆرە ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت.
لە ٢٠١٩، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، داوای لە توركیا كرد دەستبەجێ دەمیرتاش ئازاد بكات، چونكە بەگوێرەی ئەو دۆسییە و تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی، هیچیان شایەنی ئەوە نین دەستگیر بكرێت، بەڵام ئەردۆگان، رەتی كردەوە دەمیرتاش ئازاد بێت و گوتی ”بڕیاری ئەو دادگایە ناناسین“.
توركیا ئەندامی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە، بەگوێرەی دەستووری توركیاش بێت، ئەگەر لەسەر دۆسییەیەك لەگەڵ ئەو دادگایە ناكۆك بوون، بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، لەسەرووری بڕیاری دادگای توركیا دەبێت.
بۆیە چەند یاساناسێك لە توركیا پێیان وایە، راستە لەسەر دۆسییەی كۆبانێ ٤٢ ساڵ زیندانیی بۆ دەمیرتاش بڕاوەتەوە، بەڵام ئازادبوونی زۆر نزیكە، چونكە هەموو بۆچوونەكان بۆ ئەوە دەچن، كە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای لەسەر جێبەجێ بكرێت، تەنانەت فیگەن یوكسەكداغیش، كە ئەویش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپەیە و لەسەر هەمان دۆسییە سزای زیندانیی ٣٢ ساڵ و ٩ مانگی بەسەردا سەپێنراوە، ئازاد دەكرێت.
ئازادبوونی دەمیرتاش و یوكسەكداغ، لەڕووی یاساییەوە هیچ كێشەیەكی نییە، بۆیە چاوەڕوانن دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیار لەبارەی ئازادبوونیان بدات.
دەم پارتی، بەفەرمی داوای لە دادگای تێهەڵچوونەوە و حكوومەت كردووە، دەمیرتاش و یوكسەكداغ ئازاد بكرێن، چونكە بریاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا هەیە و توركیا ناچار كراوە بچێتە ژێرباری ئەو بڕیارەوە.
لەدوای ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا لە ٢٠٢٣، كە ئەردۆگان سەركەوتوو بوو تێیدا، دەمیرتاش هەڵوێستی سیاسیی خۆی گۆڕی و ئیدی لە بەرەی دەسەڵات نزیك بووەوە، هەرئەوكات لە نووسینێكدا گوتی ”بۆ بەرژەوەندیی كورد، ئاساییە دەست بخەینە ناو دەستی ئەردۆگان“.
شرۆڤەكارانی سیاسی پێیان وایە، ئازادبوونی دەمیرتاش كەمی ماوە، چونكە ئیتر مەترسیی نییە بۆ سەر حكوومەت و ئاكەپە، رەنگە ئازادبوونی ببێتە هۆی ئەوەی دەم پارتی بهێنرێتە ناو هاوپەیمانیی (كۆماری).

Picsart-24-02-23-21-31-09-085