نوێترین

recent

06/06/2025

ئیلۆن مەسك بیرۆكەی دوورخستنەوەی ترەمپ لە پۆستی سەرۆكایەتی پەسەند دەكات.

 




بازرگان و خاوەنكاری ئەمریكی و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، بیرۆكەی دوورخستنەوەی سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی و جێگرتنەوەی بە جێگرەكەی پەسەند دەكات.

دوای ئەوەی نێوانی ئیلۆن مەسك و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كێشە و ناكۆكی تێكەوت، بەكارهێنەرێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس لە پۆستێكدا بیرۆكەی دوورخستنەوەی ترەمپ و جێگرتنەوەی بە جەی دی ڤانس ورووژاند.

دواتر مەسك وەڵامی ئەو بیرۆكەیە دەداتەوە و دەنووسێت: بەڵێ، بەلامەوە پەسەندە.

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، ناكۆكی كەوتە نێوان مەسك و ترەمپ بەتایبەت لەسەر پڕۆژەیاسای كەمكردنەوەی تێچووە فیدڕاڵییەكان، بەڵام مەسك ئەم پڕۆژەیاسایەی بە "قێزەون" وەسف كرد و داوای كرد ڕەت بكرێتەوە.

دواتر ترەمپ وەڵامی دایەوە و وتی: هەست بە نائومێدی دەكەم لەبارەی ئیلۆن مەسك، چونكە ئەو زۆر شتی بۆ كردووم، مەسك دووبارەی وەڵامی دایەوە و وتی: ئەگەر من نەبوومایە تۆ نەدەبوویتەوە بە سەرۆك.

مەسك لە پۆستێكی دیكەدا وتی: ترەمپ ناوی لە بەڵگەنامەكانی تایبەت بە دۆسیەی جێفری ئیستین بازرگانی ئەمریكی هەیە، كە بە ئەنجامدانی تاوانی سێكسی و مامەڵەی خراپی سێكی تۆمەتبارە.

پاشان ترەمپ دووپاتی كردەوە، داوای لە ئیلۆن مەسك كردووە پۆستەكەی بەجێ بهێڵێت و هاوكات بە "شێت"یش وەسفی كرد، هۆشداریشی دا لەوەی لەمەودوا مەسك لە گرێبەستەكان لەگەڵ حكومەت بێبەشی دەكات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085