
میدیاى فه‌رمى سوپاى پاسدارانى ئێران وه‌ڵامێكى توندى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى دایه‌وه و ده‌ڵێت، تۆ درۆزنیت.
کەناڵی سوپای پاسداران له په‌یامێكدا بۆ تره‌مپى سەرۆکی ئەمه‌ریکا ده‌ڵێت "دەبێت بزانیت ئێران خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ و خراپترین بارودۆخ ئامادە کردووە".
باس له‌وه‌شكراوه "نەک تەنها بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا بەڵکو هەموو بەرژەوەندییەکانی رۆژئاوا و بەکرێگیراوەکانی دەسوتێنین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باسى له ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر ئێران و كوشتنى عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران كردبوو.