نوێترین

recent

18/06/2025

سەرۆکی حكـومەت،داوا لەدادگا دەکەم بڕیاریك لەسەر مووچە بدات.


 


ناوەڕۆکی نامەکەی مەسروور بارزانی بۆ دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا بوو

پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ناوەڕۆكی نامەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، رایگەیاند، ئەو نامەی كەنێردراوە داوا دەكات دادگای فیدراڵ بڕیارێك بدات، مووچەخۆرانی كوردستان چیتر لە زەحمەت و ململانێ‌ نەبن، چونكە دەستوور و هەموو یاساكانی عێراق رێ‌ بەوە نادەن.
ڕوونیشی كردەوە كە چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەكەین و هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەین بڕیارەكانی دادگا لەبەرژەوەندی فەرمانبەران بێت و بڕیاری راگرتنی مووچە بە نایاسایی لە قەڵەم بدات.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، لەنامەكەدا دووپات كراوەتەوە فەرمانبەرانی كوردستان نەخرێنە ناو زەحمەتی چیتر و بڕیارەكەیش بۆ هەموو مانگێكە نەك تەنیا مووچەی مانگی ئایار.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085