نوێترین

recent

25/06/2025

لاهور شیخ جەنگی،پەیامێکی ئاراستەی حیزبەکانی دەسەڵات کرد.


 



لاهور شیخ جەنگی،
دەبێت حیزبەکانی دەسەڵات ئەوە بزانن دۆخەکە گەشتۆتە قۆناغێك چیتر میللەت بەهێمنی داوای مافی خۆی ناکات.

دوێنێ سێشەممە ٢٤-٦-٢٠٢٥، لە شاری سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی پێشوازی لە دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی کرد بە مەبەستی پشتیوانی کردنیان بۆ خۆپیشاندانی هێمنانە و مەدەنی لەپێناو داواکردنی مافى سەرەتایی و ڕەوای خۆیان کە خۆى لە مووچە و شایستە داراییەکانیاندا دەبینێتەوە.
لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، 'ئێمە سوپاسگوزارین کە مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان هەمیشە لەبری هەموو میللەت پێشەنگ بوون بۆ داواکردنی مافەکانیان و لە سەنگەرى پێشەوەى ناڕەزایەتییەکان بوون دژى ئەو هەموو ناهەقییەی کە بەرامبەر میللەتەکەمان دەکرێت.'
راشیگەیاند, 'پێویستە داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران جێبەجێبکرێت و حزبەکانی دەسەڵاتیش دەبێت ئەوە بزانن کە دۆخەکە گەیشتۆتە قۆناغێک چیتر میللەت بە هێمنی داوای مافی خۆی ناکات، بەڵکو خەڵک کاردانەوەی تری دەبێت بەرامبەر سەرانی ئەو حزبانە، ئەوکاتە ئێمەش لە پێشی پێشەوە دەبین بۆ گۆڕانکاریی سەرتاسەریی.'

Picsart-24-02-23-21-31-09-085