
6 ئەندامی سەرەکی و 3 ئەندامی یەدەگی دادگەی فیدراڵی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکێش کرد. پەیامنێری رووداو لە بەغداد دەڵێت، ئەو ئەندامانەی دادگەی فیدراڵی وەکو هەڵوێستێک ئەم کارەیان کردووە.
پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئەو ئەندامانەی دادگە لە بەرامبەر سەرۆکی دادگە ئەو کارەیان کردووە. هەروەها ئەندامێکی کوردی سەر بە یەکێتی لە دادگەی فیدراڵی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکێش کردووە.