
دژەتیرۆر لە سنووری كەركوك هەڵمەتێكی كێوماڵكردن ئەنجامدەدات.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی هەوڵ و چالاكییەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكان هەڵمەتێكی كێوماڵكردنی لە سنووری ناحیەی ناوشوان سەر بە پارێزگای كەركوك ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ئامانجانەی كە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان دیاریكرابوون پاككرانەوە لە مەترسیی پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكان .
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە ئەركەكانی بەردەوامدەبێت بۆ پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاوڵاتییان و هیچ شوێنێك ناهێڵێتەوە بۆ ئەو گروپانە تا خۆیانی تێدا حەشار بدەن.