
ئـەردۆغان خۆم هەڵنابژێرمەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە وتەیەكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەكاتی گەڕانەوەیدا لە گەشتەكەی بۆ هەنگاریا:
توركیا چیتر ناتوانێت بەدەستورێكەوە بەرەو ئایندە بڕوات كە كودەتاچییەكان نوسیبێتیانەوە، ئێمە ئێستا پێویستمان بە دەستورێكە مەدەنییەكان بینوسنەوە نەك كودەتاچییەكان.
پرسیارەكە ئەوەیە ئایا پارتی گەلی كۆماریش (جەهەپە) لە گەشتی نوسینەوەی دەستوریكی مەدەنیدا لەگەڵمان بەشدار دەبێت؟ ئەمە شتێكی گرنگەو ئێمە دەڵێین با دەست لەناودەست بین.
ئێمە دەستوری نوێمان بۆ وڵاتەكەمان دەوێت نەک بۆ خۆمان. من هیچ نیازێکم نییە دووبارە هەڵبژێردرێمەوە یان جارێکی دیکە خۆم کاندید بکەمەوە.
با لیژنەكان دروست بكەین و دەستورێكی مەدەنی لەزووترین كاتدا بخەینە بەردەم گەلەكەمان.
لەنزیكەوە چاودێریی پرسی (یەپەگە) دەكەین و گرنگە ئیدارەی دیمەشق سەرەنجی خۆی لەسەر ئەم پرسە لانەدات.
پێمانوایە رۆژانی ئایندە یەكلاكەرەوە دەبن. دامەزراوەكانی ئێمەو هاوتاكانیان چاودێری پرۆسەی تێكەڵبوونی سەرجەم گروپە چەكدارەكان دەكەن لەناو سوپای سوریادا.
ئێمە لە سەروبەندی کۆتایهێنان بە تیرۆرداین.