
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە لەنێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیوای خواست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاربێت بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە تاوەکو هەنگاوێکی دیکەبێت بەرەو بەهێزترکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خزمەتکردنی گەل.