
عەلی ئیبراهیم شارەزا لەبواری عەقارات:”بازاڕی عەقارات ڕوو لە باشبوون دەکات لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە.
یەکەم : پێگەی هەرێمی کوردستان لە باشور و رۆژئاوا بەڕەو بەهێزی دەروات و کرانەوەی ئاشتی لە کوردستانی باکور لە رۆژەڤدایە..
دووەم: پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت نزیک بوویتەوە.
سێیەم: هەناردەکردنەوەی نەوت لە ئان و ساتدایە.
چوارەم: ناردنی بودجە و موچە بەردەوام دەبێت چونکە حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی جێبەجێکردوە بەزیادەوە.
پێنچەم: کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا پاڵپشتیەکی سیاسی و ئابوری گەورەیە.
شەشەم: لە دیزاینی نوێ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کیانی هەرێمی کوردستان پێگەی یاسایی و ئابوری و سەربازی بەهێزتری دەبێت.
حەوتەم: وەبەرهێنەرانی باشور و ناوەڕاست بەهۆی گۆرانکاری ئەمنی دوبارە کۆچ بەسەرمایەکەیان دەکەن بۆ ناوچەی ئارام کە هەرێمی کوردستانە.
هەشتەم: تەواوبوونی پرۆژە زەبەڵاحەکانی ژێرخانی ئاو و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاری لە کابینەی نۆیەم بوویتە جێگای تێرامان بۆ هاندانی وەبەرهێنانی دەرەکی لە کوردستان”