نوێترین

recent

18/04/2025

پارتی و یەكێتی لەسەر "هەژماری من" رێككەوتن.

 




پارتی و یەكێتی لەسەر "هەژماری من" رێككەوتن
"هەژماری من" دەكرێتە سەر وەزارەتی دارایی
درەو:
یەكێتی و پارتی رێككەوتوون لەسەر پرسی "هەژماری من" و لە نوسینگەی سەرۆكی حكومەتەوە دەگوازرێتەوە بۆسەر وەزارەتی دارایی و دەبێتە بەڕێوەبەرایەتییەك.
سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند لە كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی كە دوێنێ لە سلێمانی بەڕێوەچوون و عەزیز ئەحمەد بەرپرسی هەژماری من ئامادەبوو، هەردوولا لەسەر "هەژماری من" رێككەوتوون كە لە نوسینگەی سەرۆكی حكومەتەوە بگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەتی بەهەمان پێكهاتەو ناووەوە بۆ درووست دەكرێت و تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەخرێتە سەر هەژماری من و لەوێ موچە وەردەگرن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085