ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا لەبارەی ڕوداوەکانی سوریا رایگەیاندووە، ئەمریکا سەركۆنەی تیرۆریستە ئیسلامییە توندڕەوەکان و جیهادییە بیانییەکان دەكات، کە لە چەند رۆژی رابردودا خەڵکیان لە رۆژئاوای سوریا کوشتووە.
دەشڵێت، ئەمریکا لەگەڵ کەمینە ئاینی و نەتەوەییەکانی سوریا وەستاوە، لەنێویاندا پێکهاتەکانی مەسیحی، دروز، عەلەوی و کورد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی وتوە سەرەخۆشی لە قوربانییەکان و خێزانەکانیان دەکات، دەبێت دەسەڵاتدارانی کاتی سوریا لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەم کۆمەڵکوژیانە لە دژی کەمینەکان لە سوریا بکەن.
