کۆمیتەی دەستووریی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وردەکاریی دەستوورە نوێیەکەی سووریای راگەیاند و دەڵێت، "دەستوورمان بە جۆرێک داڕشتووە کە رێگە بە دروستبوونی دیکتاتۆر نەدات".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەشنووسی دەستووریی سووریا رادەستی ئەحمەد شەرع کرا. کۆمیتەی راگەیاندنی دەستووریی سووریا دەڵێت، رێککەوتنی سەرۆککۆمار و هەسەدە کاریگەری نەبوو لەسەر نووسینی دەستووری کاتی.
بەشێک لە قسەکانی کۆمیتەکە لەبارەی دەستووری سووریا: جەختمان لە پارێزراوبوونی ماف و ئازادییەکان کردووەتەوە، پەیوەندی وەزیرەکان راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆککۆمار دەبێت، دەسەڵاتی جێبەجێکار لە دەستی سەرۆککۆماردا دەبێت، گۆڕینی سەرۆککۆمار لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە، سەرۆککۆمار دەتوانێت باری نائاسایی رابگەیەنێت، قۆناخی گواستنەوە بۆ ماوەی 5 ساڵ دەبێت، لێبووردنی گشتی لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە، دەسەڵاتی رەها نەدراوەتە سەرۆککۆمار و رەچاوی دادپەروەری کراوە کە داخوازیی گەلی سووریایە.
