نوێترین

recent

23/02/2025

پافڵ تاڵەبانی زانیاری نوێی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاشکرا کرد.



 

سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى گفتوگۆیه‌كى نێوان خۆیى‌و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەمدواییە لەگەڵ خاوەن پایە سەرۆك وەزیر مەسرور كۆبومەوە، پێشئەوەی بچم بۆ واشنتۆن، زۆر بابەتمان باسكرد، یەكێك لەو بابەتانە (هەژماری من)و (تەوتین) بوو، پرسیارێكی دیاریكراوم هەبوو لەسەر (هەژماری من)، كاك مەسرور سەرسام بوو بەوەی ئەو پرسیارە بكەم".

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانى كوردستان لەكۆنگرەی دیالۆگی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕایگه‌یاند، "بەمدواییە لەگەڵ خاوەن پایە سەرۆك وەزیر مەسرور كۆبومەوە، پێشئەوەی بچم بۆ واشنتۆن، زۆر بابەتمان باسكرد".

ده‌شڵێت:"یەكێك لەو بابەتانە (هەژماری من)و (تەوتین) بوو، پرسیارێكی دیاریكراوم هەبوو لەسەر (هەژماری من)، كاك مەسرور سەرسام بوو بەوەی ئەو پرسیارە بكەم، وتم من وەك بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی بەشێوەیەكی تەواوەتی لەم بابەتانە تێناگه‌م، چۆن هاوڵاتییەكی ئاسایی لەسەر شەقامەكان ئەم بابەتانە تێبگات؟! ئەوەی ئێمە ویستمان بەتێرو تەسەلی گفتوگۆمان له‌باره‌یه‌وه‌ كرد".

ئاشكراشیكرد، "كاك مەسرور بەخشندانە تیمێكی (هەژماری من)ی نارد بۆ سلێمانی، لەگەڵ پسپۆڕە یاسایی و داراییەكانمان دانیشتون‌و تەماشای وردەكارییەكانی جیاوازی نێوان (تەوتین)و (هەژماری من)مان كردوە، من لەبنەڕەتدا بیروباوەرم وایە كە دەرفەتێك لەئارادایە بتوانین بەشێوازێك ڕونی بكەینەوە كە ئاسنتر بێت تێیبگەین‌و هەردوو بیرۆكەكە بخەینەڕوو، هەندێك بابەتی هونەریی هەیە كە ڕاستییەكەی ئێمە لێی ئاگادارنەبوین، هیوادارم پێكەوە بتوانین پرۆگرامێكی فراوانمان هەبێت كە زامنی شەفافیەت بكات بۆ بەردەوامیدان بەموچە".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هەواڵە خۆشەكە ئەوەیە ئەگەر ئێمە بتوانین ئەم بەربەستە تێپەڕێنین، بابەتەكانی دیكه‌ى پێكهێنانی حكومەت ئاسانتر دەبن، ئەو تیمەی كە لەگەڵمان دانیشتن بەڕاستی جێی سەرسامی بون، خەڵكانێك بون گەشبین بون، وەڵامی هەر بابەتێكیان دایەوە كە ئێمە هه‌مان بوو، تەنانەت بڕیارە گرێبەستە بنەڕەتییەكانمان لەگەڵ بانكەكان بۆ بنێرن، پێموایە دەتوانم بڵێم مەزاجەكە جیاوازە لەنێوانماندا، ڕاستە گیروگرفت‌و ئاڵۆزیی هەبوو لەڕوی ئیدارییەوە، ئێستا كاتی ئەوەیە بەتایبەتی بۆ براكانمان لەسوریا، زۆر گرنگە بەرەیەكی یەكگرتوبین".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085