پارێزگاری سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، "هێزە ئەمنییەکان بەردەوامدەبن لەدەستگیرکردنی ئەوکەسانەی لەتیکتۆکو تۆڕەکانی دیکەی کۆمەڵایەتی قسەو بابەتی نەشیاو بڵاودەکەنەوە".
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگهیاند،" داواکاری گشتییو هێزە ئەمنییەکان بڕیارێکی ڕاستیاندا سەبارەت بەدەستگیرکردنی تیکتۆکچییەکان، ئێمەش وەکو حکومەتی خۆجێیی پشتگیرییان دەکەین".
وتیشی، "پێویستە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەوکەسانە بەردەوامبێت، چونکە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانە پەیوەندییو سەقامگیرییو ئارامی دەرونی دەشێوێنێت، هەروەها دهبێت دەستگیرکراوەکانیش ببنە وانەیەک بۆ کەسانی دیکە".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوڵاتییان مافی خۆیانە سکاڵا لەسەر ئەوکەسانە تۆماربکەن کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سوکایەتییان پێدەکرێت".
                        
