
جووڵانـەوەکـەی هاوشێوەی گۆران هەوڵ ئەدەن بەدژایەتی کردنی یەکێتی” دەمیان بگاتە هەنگووینی دەسەڵات.
بە بەڵێنی قەبەو بریقەداری بێ کرداری ئەم ئۆپۆسزیونە ساختەیە ، لەناوچونیان خێراتر ئەکات لە وەی چاوەڕوان ئەکرێت.
چوونی شاسوار عبدالواحید بۆ ئەنقەرە لەساتێکی واهەستیاردا کەرۆژئاوا تووشی داگیرکاری تورك بوونەتەوە شەڕڤانان سینگیان ناوە بەئاگر وئاسنی تورکـەوە نیگەرانی قوڵی جەماوەری ڕای گشتی بەدوای خۆی دا هێناوە.میدیاکانی نەوەی نوێ ناتوانن هیچ بەهانەیەك لەئاست ئەم کارەی سەرۆکی جوڵانەوەکەیان بدەن بەدەستەوە وزۆربەی ڕٶژەنامەنوسەکانیش لەم هەڵوێستەی شاسوار عبدالواحید توڕەو نیگەرانن
.نەوشیروان مستەفا"بەشاسوار عبدالواحید لەهیچ ڕوویـەکەوە پێوەر ناکرێت ئەوەی هەموو خەڵکی کوردستانی نیگەران و بێ ئومێد کرد بزووتنەوەی گۆڕان بوو لە ئۆپۆسزینێکی دڕەوە گۆڕا بە پشیلەکەی دەستەمۆو هەرزوو تەسلیم بەئیرادەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەسەڵات وپۆست بوون
یەکەم هەنگاوی شاسوار عبدالواحید"بەڕێكـەوتنی لەگەڵ ووڵاتێکی دژی بەکورد متمانەی جەماوەری وناوخۆیی جوڵانەوەکـەی زیاتر کرد
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی زانیاری لەئیستادا بەشێك لەئەندام پەرلەمانەکانی نەوەی ونوێ نیگەرانن لەجوڵە تاك لایەناکانی شاسوار عبدالواحید وبەپێی هەمان سەرچاوە پێ ئەچێت لەو ١٥ ئەندام پەرلەمانە وپیش دەست بەکاربوونیان تەنها ٨ئەندام پەرلەمان لەناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ دا بمێننەوە ،حیزبەکان لەئیستادا لەمامەڵەی هێنانەوەیان دان بۆناو بەرەی گەل بەم پێ یەس بێت شاسوار عبدالواحید تووشی دۆڕانێکی گەورە وچاوەڕوان نەکراو ئەبێتەوە تائاستێك بەبۆچوونی ئێمە لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا نەوەی نوێ دووچاری شکست ئەبێتەوەو ناتوانێت لەچوار ئەندام پەرلەمان تێ پەڕێنێت
-خەڵکانێکی زۆر ئومێدیان لەسەر قسە باق بریقەکانی شاسوار عبدالواحید هەڵچنیبوو هێشتا حکومەت پێك نەهاتووە نیگەرانی قوڵی جەماوەری بەدوای خۆی دا هێناوە لەکاتێك دا دەبوو جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەك ئۆپۆسزیونێکی کارا لەئاست ئەو متمانە جەماوەریەدا بوونایە خەڵك پێی بەخشیبوون. بەڵام سەرەتایی کۆتایی جوڵانەوەکە دەرکەوت چاوەڕوان ئەکرێت زۆر زووتر دوابزمار لەتابووتی جوڵانەوەکەی شاسوار عبدالواحید بدرێت.
عطا حاجی عەبدووڵڵا٨/١/٢٠٢٥