
ئەندامێکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، حکومەتی هەرێم سێ هێندەی موچەی مانگێکی موچەخۆرانی هەرێم پارەی لە بەردەستدایە و بەغدا یەک دیناری تریش نەنێرێت هەرێم دەتوانێت موچەی مانگی 12 دابەشبکات.
عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی وردستان لە پەیجی خۆی نوسیویەتی: هیچ پاساوێکیان نییە بۆ ئەم ستەمە، بەغدا یەک دیناری تریش نەنێرێت، دەسەڵاتەکەی پارتی و یەکێتی دەتوانێت مووچەی مانگی 12 دابەش بکات.
گوڵپی ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوای لێدەرکردنی هەموو خەرجییەکان و ئەو بڕە پارەی نێردراوە بۆ بەغدا، لە داهاتی نەوت و ناوخۆی ساڵی ٢٠٢٤ هەرێمی کوردستان بڕی سێ ترلیۆن و 470ملیار دیناری لێ زیادە، ئەمەش سێجار زیاترە لە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگێک.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی 264 ملیارو 698 ملیۆنو 348 هەزار دینار بۆ موچەی مانگی 12ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.