نوێترین

recent

05/01/2025

شوقه كه ى مام له شام!



شوقه كه ى مام له شام!
بەهرۆز گەڵاڵی
تيرۆريستان ئه مڕۆ ده توانن ده رگاى شوقه كه ى مام لە شام دابخه ن! به لام هه رگيز ناتوانن مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتو تیکۆشانە شەست ساڵییەکەی بسڕنەوەو هەتا دونیا ماوە ئەو شە مشەمە کویرانە ناتوانن چرای روناکی کوردو کوردستان کە بەشیکی گەورەی بەر سەرۆک مام دەکەویت و مام هەڵیکرد ،بکوژیننەوە.
دەگەڕێمەوە بۆ چونیەتی مێژووی کڕینی ئەو شوقەیە. بەڵێ جەنابی مام ناسراوە بە دڵمیهرەبانی و سەخاوەت و هاوکاریکارێکی سەرسەختی هە موو دۆستو برادەرەکانی بوە . بە گوێرەی توانای خۆی هەرچی هەیبوبێت ،بەشی کردوە لە گەڵ هەڤاڵ و دۆست و ناسیاوەکانی لە کاتی کە پێویستیان بە یارمەتی مام هەبوەوەیان هەبوبێ .
کاتی خۆی لە شەستەکان هاوڕێیەکی زۆر خۆشەویستی مام کە ناوی (عەبدولئیلا نەسراوی) بو کە بە داخەوە پێش دووساڵ کۆچی دوایی کرد. خوالیخۆشبو پێویستی بە یارمەتی دەبێ ، ئەویش وەک مام موعارەزەی ڕژێم بو ئەوکات هەردوکیان لە شام کاریان لە دژی رژێمی ئه وسا دەکرد… لە کاتێکدا ئەو گروپە توندڕەو قاتیلانە ی ئەمڕۆ کەتێنون بە خوێنی کورد ،هیشتا نەهاتبونە سەر دونیا.بەڵێ مام ئەوکات ٢ دوو هەزار دیناری دەبێ و هەردوو هەزار دینارەکەی بەقەرز دەداتە کاک عەبدولئیلا نەسراوی هاوڕێی… ماوەکی پێدەچی کاک عەبدولئیلا دەیەوێ پارەکە بۆ مام بگەڕێنتەوە، بەلام مام لێی وەرناگرتەوە. زۆر هەوڵدەدات بیداتەوە . مام هەرگیز لێی وەرناگرتەوە. هەوڵدەدات بیداتەوە هێرۆخان .ئەویش لێی وەرناگرتەوە .چونکە مام زۆر زۆری خۆش دەویست … ئەو خۆشویستنەش چیرۆکی خۆی هەیە .ڕۆژێک دێت دەینوسم …. بەڵێ کاک عەبدولئیلا زۆر ڕەفیق و دۆستی مام دەبیت و خاتری یەکتریان زۆرلابو. لەو سەرو بەندەدا مام سەفەرێک دەکات بۆ ئەوروپا بۆ ئیش و کاری سیاسی . کاک عەبدولئیلا بیر دەکاتەوە ئەوکاتە لە شەستەکان و سه ره تاى حه فتاكان شوقە زۆر هەرزان بوە لە شام . دەڕوات بەم (٢ )دوو هەزار دینارە کە ئەوکاتی دیناری عیراقی زۆر بە هێز بوە .ڕێک ئەو شوقە یە دەکڕێت و بە ناوی مامی دەکات . پاش ماوەیەک کلیلەکەی تەسلیمی مام و هیرۆخان دەکات . هەردوکیان سەرسام دەبن . هەرچەندی دەکەن عەبدولئیلا دەڵێ تازە کڕیومە.…. بەم شێوە یە مام دەبێتە خاوەنی ئەو شوقەیە و ماوەیەک تا لە شام بو لە ناوی دەژیا .
دوایش کە سەفەری شامی دەکرد لەوێ لەگەڵ برادەرو دوستو ڕەفیقەکانی یەکتریان تیا دەبینی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085