
ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بەزمانێکی زۆر پیشەییانە بە جەماعەتی دارایی هەرێمی گووت؛ ئێوە تەنها بەناو وەزارەتن!
٢
لە رۆژئاوای نیشتیمان سەرکردەکان گیانفیدای کوردییەتن، ئەوانەی باشور کوژراوی تیجارەت!
٣
پێدەچێ دڵی بە کەناڵە میدیاییە زەبەلاحەکانی کوڕ و برازا و نەوەکەی ئاوی نەخواردبێتەوە، بارزانی خۆشی کەناڵێکی بە زمانی عەرەبی کردەوە!
بەڕاست سەدان ملیۆن دۆلاری مانگانە بۆ مەسرەفی ئەو میدیایانە لە کوێ دێنن؟ ئەگەر پارەی ئەم هەرێمە و ئەم خەڵکە نەبێت!
لەسەر حسابی بێ مووچەیی خەڵک، خەریکی ماکیاژی خۆیانن! پارە بۆ موچە نییە کەچی بۆ کەناڵ وەک کا وایە! کوردایەتییە ئیدی!
٤
زمانی سیاسییەکان هەر گوزارشت لە ئاستی رۆشنبیریان ناکات، بەڵکو ئاوێنەی پەروەردە کۆمەڵایەتیەکەشیانە!
٥
پارتی و یەکێتی، لەم کۆبونەوانەی نێوانیان سەبارەت بە کابینەی (١٠)، لە ئێستاوە لەسەر ئەو سوعبەتانەش ڕێکەوتون کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ یەکتریدا بیکەن!
٦
زۆرینەی ئەو دیدار و کۆنفرانسانەی لە هەرێم و عێراق دەکرێن هیچ ئەنجام و ئامانجێکیان نییە جگە لە وەلانانی پارە بۆ سەرپەرشتیارەکانیان، مۆدێلێکی نوێی گەندەڵی و گەندەخۆرییە!
٧
گوزارشتی «بنەماڵە سیاسییەکانی هەرێم» ڕاست نییە، «بنەماڵە بازرگان و چەتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم» ڕاستە! ئەوانە نە سیاسیی و نە خەباتکار و نە پێشمەرگەن بەڵکو بازرگانی بەناو سیاسین، لە بری نیشتیمان شەیدای گیرفانن!
٨
شێخ ڕەزا کە گوتویەتی «چەرمی ڕووی هێند قایمە شمشێری میسری نایبڕێ» باسی ڕووی ئەوانە دەکات کە تا دوێنی سەرسەختانە دژی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی بوون و ئێستا لە میدیاکانی ئەو دوو حزبەوە خەریکی پێداهەڵدانیانن!
٩
لەم زەمەنی بەکاڵا بوونەی مرۆڤدا، ئەگەر کەسانێک هەن شانازی بەوەوە دەکەن کە نرخیان گرانە! تۆ شانازی بەوەوە بکە کە بۆ فرۆشتن نیت!
هۆشیار عەبدوڵا