نوێترین

recent

08/01/2025

دژەتیرۆر چەند تیرۆرستێك لەسنوری شارەزور دەستگیردەکات،





◼دژەتیرۆر چەند تیرۆرستێکی داعش دەستگیردەکات


لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگریدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانی ژمارەیەک تیرۆرستی داعش لە سنووری شارەزوور دەستگیربکات، ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد ئەنجامدرا.


تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و  لە کاتی دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشدا لە چەندین پۆستی جیاوازدا کاریان کردووە، تۆمەتبارەکان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و پێشێلکاری مافی مرۆڤدا دەستیان هەبووە.


هێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا و بێ زیاندا توانییان تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ دەستگیرکردن و لەناوبردنی هەموو تیرۆرستان و شانە نوستووەکانی داعش لە سەرانسەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان .




Picsart-24-02-23-21-31-09-085