
خۆ ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم لە ماوەی ڕابردوو کە نەوتی سێ کێڵگەی کەرکوکیان دەفرۆشت و داهاتەکەیان حەپەلوش دەکرد لەو داهاتە هاوکاری کەرکوکیان بکردایە و ژمارەیە پرۆژەی گەورەی وەکو نەخۆشخانە و قوتابخانە و قیرتاو کردنی ڕێگاو بان و یاریگای پێشکەوتوو دروست بکردایە، ئێستا هەموو کوردێک پێی خۆش دەبوو هەرێم ئیدارەی نەوتی کەرکوک بکات.
بەڵام تۆ لە ماوەی ڕابردوو، نەوتی سێ کێڵگەی کەرکوکت فرۆشتوە بێ ئەوەی یەک دۆلاری ئەم نەوتەی دەیبەی بیگێڕیتەوە کەرکوک لە هیج پێشهات و ڕوداوێکی کەرکوک ماوەی چەند ساڵە هەڵوێستێکی جدیتان نەبوە ، ئێستا هاتون داوای نەوتی کەرکوک دەکەن.
ئەوەی من بزانم، بابەتەکە بە تەنها پرسی نەوتی کەرکوک نیە، بەڵکو دژایەتی ئەو ڕێکەوتنەیە کە عێراق لە گەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی واژووی کردوە، جا خۆ ئەگەر ئەوە بێت ئەوە قوڕەکە سەخت دەبێت و ئەوەشی ماوە بەم دژایەتیەی بەریتانیەکان لە دەستی
دەدەن وەک چۆن لە شانزەی ئۆکتۆبەر کرا
"چیا نوری فەرقانی".