نوێترین

recent

20/01/2025

وەزارەتی ناوخۆ"لەبەرژەوەندی پارتی وزیانی یەکێتی:فەرمانی خانەنشینی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.




مەسرور بارزانی بەوبڕیارەی کەدەری کردووە بۆخانەنشین کردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەتەمەنی (٦٠) ساڵی کەگوایە فەرمانەکە بۆئەوەیە وەک حکومەتی ناوەندی لێبێت
، کەئێستا پرۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی عێراقی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆئەوەی لەچەند ڕۆژی داهاتوو لەئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەربدرێت و پرۆژەکە بکرێت بەیاسا و تەمەنی خانەنشینی لە(٦٠)ساڵی بکرێتەوە بە(٦٣)ساڵی واتە لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا کەس خانەنشین نەکرێت بۆئەوەی سندوقی خانەنشینی عێراقی تاساڵی ٢٠٢٨ پارەی پێویستی بۆدابین بکرێت کەلەسەدادەهەزار دینار مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و لەسەدا پازدەهەزار دینار مساهەمەی دەوڵەت واتە بۆهەرمانگێک دەکاتە سەدا (٢٥٠٠٠)بیست و پێنج هەزار دینار بۆهەر فەرمانبەرێک کەبەنموونە بیهێنینەوە لەکاتێکدامووچەی بنەڕەتی یەک ملیۆن دینار بێت
بەڕێوەبەری سندووقی خانەنشینی حکومەتی ناوەند چەند شەوێک لەمەوبەر لەکەناڵی شەرقیە ووتی ئەگەریاساکە هەموار نەکرێتەوە بۆتەمەنی٦٣ساڵی بۆئەو فەرمانبەرانەی کەئەمساڵ خانەنشین دەکرێن هیچ بڕەپارەیەکمان لەبەردەست نیە تاوەک مووچەی خانەنشینی و استحقاقاتی خانەنشینی پێیان بدرێت
ئەوە لەکاتێکدایە مەسرور بارزانی باش ئەوڕاستیانە دەزانێت بەتایبەتی موالیدەکانی٦٢و٦٣و٦٤ لەعێراق خانەنشین کراون و کێشەیان نییە ، ئەوەی لەم بڕيارەی مەسرور زەرەر مەندی یەکەم دەبێت جگە لەمووچە خۆران پێشمەرگەدێرینەکانی یەکێتین کەبەسەدان پێشمەرگەی دێرین لەهێزە کانی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و مەدەنی مووچە خۆرن هەموو تەمەنی لاوی خۆیان لەخەباتی شاخ. بەسەر بردووە کەبەم بڕیارەی مەسرور خانەنشین بکرێن هیچ مکافەئەیەکی خانەنشینی لەبەردەست نیە تاوەک استحقاقاتی خانەنشینی پێیان بدرێت کەواتە کورد ووتەنی ڕەنج بەخەسار بوون ، ئەگەر بۆهۆکاری سیاسی نەبێت تاپێشمەرگە دێرینەکان لەیەکێتی زیز نەبن بۆچەندساڵێک لەمەوبەر بەیاسای خانەنشینی حکومەتی ناوەند کاری نەدەکرد بۆیە دواکارین سەرۆک بافڵ ڕێگە بەو خانەنشینکردنە نەدات تایاساکە لەبەغداد هەموار دەکرێتەوەو سیغەی یاسایی وەردەگرێت بۆئەوەی فەرمانبەران بەمافەکانی خۆیان بگەن بەتایبەت چەند مانگێکیتر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085