
كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندووه و هێزی ناردووه، به‌ڵام پێكدادان له‌نێوان هه‌سه‌ده و گرووپه‌كانی سه‌ر به توركیا له سووریا به‌رده‌وامه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه، تۆپخانه‌كانی توركیا گوندی پیر حه‌سۆیان له رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به زیانی گیانی و ماددی نه‌داوه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆردومانی چه‌ند گوندێكی ژێر ده‌ستی هێزه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیایان كردووه و به‌شێك له چه‌كدارانیان دزه‌یان كردووه‌ته ناو گه‌ڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌نبه‌جه‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه پێكدادانی قورس ڕوویداوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، ئاگربه‌ستی مه‌نبه‌ج له‌نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی نزیك له توركیا به‌رده‌وامه.
هه‌ر دوێنێ كاروانێكی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی وه‌لید له‌نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌رێمی كوردستان، چووه سنووری سووریا و ڕۆژئاواوه، كاروانه‌كه‌ش گه‌وره‌ترین شه‌شه‌مین كاروانی سه‌ربازیه له دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ده‌چێته ئه‌و وڵاته.